بەپەلە ... ٢ هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی لە ناو خاکی هەرێم لەلایەن سوپای پاسدارانەوە گوللە باران دەکرێن

بەپەلە ... ٢ هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی لە ناو خاکی هەرێم لەلایەن سوپای پاسدارانەوە گوللە باران دەکرێن

هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دوو لاوی کوردیان لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و تەرمەکانیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە " ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ " ، هێزکانی سوپای پاسداران لە سەیرانگەی ”ئاوێسەر“ لە قووڵایی یەک کیلۆمتری لە ناو خاکی باشووری کوردستان نزیک شاری تەوێلە، دەستڕێژیان کردووەتە سەر دوو هاووڵاتی کورد و کوشتوویانن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕاگەیاندووە : ” ئەو هێزانە هاتوونەتە ناو خاکی باشووری کوردستان و تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان کە هەتا ئێستا ناسنامەکەیان ئاشکرا نەبووە، لەگەڵ خۆیان بردووە“. ئەو دوو کەسە خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشانن

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا ئاماژەی کردووە کە ئەو دوو کەسە کۆڵبەر نەبوونە و جلی ئاساییان لەبەر بووە و هەتا ئێستا نازانرێ کە سوپای پاسداران لەبەرچی تەقەی لێیان کردووە.

هەروەها تەرمی ئەو دوو کەسە کە دەیان کوللەیان پێکەوتووە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ شاری پاوە گوازراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە