نرخی دۆلار دەبێتە ١٦٠ هەزار دینار

نرخی دۆلار دەبێتە ١٦٠ هەزار دینار

پەیامی کورد     ...   نرخی دۆلار دەبێتە ١٦٠ هەزار دینار 

حامد مووسه‌وى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح پێى وایه‌: موسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێت ئابووری عێراق له‌ كۆت و به‌ندى ئه‌مریكادا بهێڵێته‌وه‌ و هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ى نرخى ١٠٠ دۆلار ده‌گاته‌ ١٦٠ هه‌زار دینار.
حامد مووسه‌وى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردووه‌: كازمى ده‌یه‌وێت ئابووری عێراق كۆت و به‌ندى ئابووری ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كانى جیهان بێت له‌ پێشیشیانه‌وه‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا.
روونیشیكردوه‌ته‌وه‌: وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و گرێبه‌سته‌دا بوو، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانى سائێروون و حیكمه‌ كاریگه‌رى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى موسته‌فا كازمى هه‌یه‌.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێشى وایه‌: نرخى ١٠٠ دۆلارى ئه‌مریكى به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ ١٦٠ هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌ نرخى ئێستاوه‌ نه‌گیردرێت، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى بانكى ناوه‌ندى په‌یڕه‌ویان ده‌كات هه‌ڵه‌یه‌ و له‌ژێر كاریگه‌رى سیاسه‌ته‌كانى سندووقى نه‌ختینه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە