بەڕێوەچوونی هەڵمەتێکی چاندنی بەڕوو لە ئورمیە

بەڕێوەچوونی هەڵمەتێکی چاندنی بەڕوو لە ئورمیە

پەیامی کورد ... بەڕێوەچوونی هەڵمەتێکی چاندنی بەڕوو لە ئورمیە

 

گرووپێکی شاخەوانی لە "ئورمیە"ی ڕؤژهەڵاتی کوردستان بە هاوکاریی چالاکانی ژینگەیی ئەو شارە، هەڵمەتێکی بەڕووچاندنیان لە داوێنی کێوی "ئاز" لە دەڤەری "مەرگەوەڕ" بەڕێوە برد.

 

ڕۆژی هەینی ٢٠ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، گرووپی شاخەوانیی "بێنار مەرگەوەڕ" لە هەڵمەتێکی ژینگەییدا بە هاوکاریی دۆستانی سروشت و پارێزەرانی ژینگە لەو دەڤەرە ژمارەیەکی زۆر بەڕوویان چاندووە.

 

لە ماوەی سەرەتای وەرزی پاییزی ئەمساڵدا لە زۆربەی شارەکانی  کوردستان چەندین هەڵمەتی ژینگەیی بەڕێوە چووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە