بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئانادۆڵۆی توركی، سەربازانی فەڕەنسا ٦ تۆپخانەیان لە نزیک گوندی باگوز لە پارێزگای دێرەزوور لە ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگە دایە جێگیرکردوون.
ھەر بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە، پێشتر ھێزەکانی فەڕەنسا، پشتیوانی سەربازی لە ناوچەکانی منبج، حەسەکە، عەین عیسا، ڕەققە جێگیرکردووە.
بەم دواییانە، ھێزێکی زۆری فەڕەنسی کە لە عێراق ئەرکیان جێبەجێ دەکرد لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی پەیەدە لە باکووری سووریا بڵاوکراونەتەوە کە لە شارەکانی مێنبج ڕۆژھەڵاتی پارێزگای حەلەب باکووری سووریا و ھەردوو پارێزگای دێرەزوور و حەسەکە و بە زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی بینراون.
ھێزەکانی فەڕەنسا بە شێوەیەکی سەرەکی لە گردی مشتی نوور باشووری شاری كۆبانێ و ناحیەی سرین و دەورووبەری حەلەب و شارۆچکەی عەین عیسا لەگەڵ گوندی خەراب عاشق باکووری پارێزگای ڕەققە باکووری سووریا جێگیرکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە