سوپای ئەمریكا لە ئەڵمانیا مەشق بەسەربازانی ئۆكراینا دەكات

سوپای ئەمریكا لە ئەڵمانیا مەشق بەسەربازانی ئۆكراینا دەكات

پەیامی کورد... سوپای ئەمریكا لە ئەڵمانیا مەشق بەسەربازانی ئۆكراینا دەكات

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن)، ئاشكرایكرد، سوپای وڵاتەكەی لە ئەڵمانیا مەشقی چۆنییەتی بەكارهێنانی رادار و تۆپهاوێژ و چەند مەشقێكی دیكە بە یەكەكانی ئۆكراینا، دەكات.

جۆن كیربی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ مەشقپێكردنی سەربازانی ئۆكراینا لەلایەن ئەمریكاوە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستی پێ كرد".

وتەبێژەكەی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشدا، مەشقەكان بە هەماهەنگیی ئەڵمانیا و فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفریقا و ئەورووپا بەڕێوەدەچن، گرووپێك سەربازیی ئەمریكی كە لە ۱٦۰ سەرباز پێكهاتوون و بەر لە دەستپێكی جەنگ لە ئۆكراینا كشاونەوە، سەرپەرشتی مەشقەكان دەكەن.

باسی لەوەشكرد، ئەم مەشقانە لە كاتێكدان كە شەڕ لە هەرێمی دونباسی ئۆكراینا، چڕ بووەتەوە و ماوەیەكی كەمیشە ئەمریكا سیستمی رادار و تۆپهاوێژی بۆ ئۆكراینا دابین كردووە، وتیشی: "ئەم سیستمانە دەبنە هۆی بەهێزكردنی خۆڕاگریی لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا دژبە رووسیا".

لە وەڵامی پرسیارێكیشدا لەبارەی تێڕوانینیان بۆ سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند: "باس لە لایەنی دەروونی ڤلادیمیر پوتین ناكەم. بەڵام سەختە هیچ كەسێكی خاوەن رەوشت پشتیوانی لەو كارانە بكات كە سوپای پوتین لە ئۆكراینا كردوویانە. ئەستەمە بەتەماشاكردنی چەند وێنەیەك وا بیر بكرێتەوە كە بەباشی بیری كردووەتەوە. چونكە سەركردەی پێگەیشتوو كاری لەو شێوەیە ناكات. هەربۆیە لەبارەی باری دەروونییەوە هیچ ناڵێم بەڵام پێموایە هەموومان دەتوانین لەبارەی بێڕەوشتی ئەوەوە بدوێین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە