قەدەغەی هاتن و چوون درێژ دەکرێتەوە یا خود نا ؟

قەدەغەی هاتن و چوون درێژ دەکرێتەوە یا خود نا ؟

پەیامی کورد   ...    وەزیری تەندرووستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پێویستی درێژكردنەوەی وادەی قەدەغەی هاتوچۆ لەناو سەنتەری پارێزگاكان روونكردنەوە دەدات و دەڵێت "پشكنینی گومانلێكراوانی تووشبوو بە كۆرۆنا لەنێوان پارێزگاكان كەوتوەتەسەر ژمارەی كارانتینكراوەكان".
دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگاكان لەلایەن لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
سەبارەت بە جیاوازیكردن لە پشكنینی گومانلێكراوان لەنێوان پارێزگاكان، وەزیری تەندرووستی ئاشكرایكرد، هەر پارێزگایەك پشكنین بۆ خۆی دەكات بۆ نموونە لە دهۆك رۆژی هەینی سفر بوە و یەك گومانلێكراویش نەبوە، بەڵام رۆژی شەممە ٩ كەس پشكنینیان بۆ كرا، لە سلێمانی هەندێك رۆژ زیاتر لە ١٠٠ پشكنین كراوە، هەندێك رۆژ كەمتر بووە، هۆكارەكەش دەگەڕێتەوە سەرئەوەی چەند كارانتین دیاریدەكرێن، ئەگەر ژمارەیان زۆر بێت ئەوا پشكنینەكە بۆ هەمویان دەكرێت.
دكتۆر سامان بەرزنجی باسی لەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی دكتۆرێكی چاو تووشی ڤیرووسی كۆرۆنا ببوو، رۆژانی پێشوو لە هەولێر ژمارەیەكی زۆر پشكنینكرابوو لەبەرئەوەی بانگەوازێك كرابوو بۆئەوەی هەر هاووڵاتییەك سەردانی ئەو دكتۆرەیان كردوە، پشكنین بكەن تاوەكو ئەو كەسە بدۆزرێتەوە، كە دكتۆرەكەی تووشی ڤیرووسەكە كردوە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە