ڕوفاتی ١٠٤ هاووڵاتیی کوردی ئێزدی بە خاک دەسپێردرێت

ڕوفاتی ١٠٤ هاووڵاتیی کوردی ئێزدی بە خاک دەسپێردرێت

پەیامی کورد … ڕوفاتی ١٠٤ هاووڵاتیی کوردی ئزیدی بە خاک دەسپێردرێت

 

روفاتی ١٠٤ كەس لە قوربانیانی گوندی كۆجۆ لە رێورەسمێكدا لە زێدی خۆیان بەخاك دەسپێردرێن، نوێنەری حكومەتەكانی عێراق و هەرێم لە مەراسیمەكەدا بەشداری دەكەن.

 

ئەمڕۆ شەممە لە رێوڕەسمێكدا ١٠٤ كەس لە قوربانیانی ئێزدی بە دەستی داعش بەخاك دەسپێردرێن و دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكان بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداری مەراسیمەكە دەكات. 

 

هاوكات نوێنەری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان، نوێنەرایەتی وڵاتان، رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە گوندی كۆجۆ كە روفاتەكانی تیادا بە خاك دەسپێدرێن ئامادە دەبن. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە