پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئیماره‌تی ئه‌بو زه‌بی، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی عێراقیان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری سیاسى و ئه‌منى له عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/11/2019 له ئه‌بو زه‌بى، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شێخ محه‌مه‌د بن زاید، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دیالۆگى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، خواستى هه‌ردوولا بۆ چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تایبه‌تى ئیماراتى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌یان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ.
پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، مه‌ترسى له ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و گرینگی هه‌ماهه‌نگی ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و چه‌ند پرس و بابه‌تێكى دیكه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە