پەیامی کورد … لە ساڵی ٢٠٢١ دا لە هەموو جیهاندا ٤٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون
یەکێتی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە، ساڵی رابردو لە جیهاندا 45 رۆژنامەنوس کوژراون و بەراورد بە ساڵی 2020 کە 65 رۆژنامەنوس کوژرابوون، ئامارەکان ڕووی لە کەمبوون کردووە.
یەکێتی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکروە، یەکێتییەکەیان کە 600 هەزار ئەندامی لە 140 وڵاتی جیهانەوە هەیە، لە ساڵی 2021دا کەمترین رێژەی کوژرانی رۆژنامەنوسانی تێدا تۆمارکراوە.
ئەوەش هاتووە، لەساڵی 1991ەوە بەگوێرەی ئاماری تۆمارکراو لە یەکێتی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان، 2721 رۆژنامەنوس لەجیهان کوژراون.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هۆکاری کەمبوونەوەی ئامارەکانیش پەیوەندی هەبووە بە کەمبوونەوەی ململانێ چەکدارییەکان لە ساڵی رابردودا، بەگوێرەی ئامارەکەش نزیکەی نیوەی رووداوەکانی کوشتنی رۆژنامەنوسان لە کیشوەری ئاسیا و ئەفغانستاندا تۆمارکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە