ئێف بی ئای : چین هەڕەشە لە بنەماڵەی ڕەخنەگرانی نیشتەجێی ئەمریکا دەکات

ئێف بی ئای  : چین هەڕەشە لە بنەماڵەی ڕەخنەگرانی نیشتەجێی ئەمریکا دەکات

پەیامی کورد     ...    ئێف بی ئای  : چین هەڕەشە لە بنەماڵەی ڕەخنەگرانی نیشتەجێی ئەمریکا دەکات .

سەرۆکی ئێف بی ئای ڕایگەیاند  : چین هەڕەشە لە بنەماڵەی ڕەخنەگرانی نیشتەجێی ئەمریکا دەکات و بەرنامەیەکی بە ناوی نێچیری ڕێوی بە ئامانجی کوژانەوەی ڕەخنەگرانی پێکەن کە لە دەرەوەی چین ژیان دەکەن و ‌هەڕەشە هەژمار دەکرێن لە حاڵی ئەنجام بوونە .

بە پێی ڕاپۆرتێککریستۆفێر ڤۆری لەو کەسانەی کە لە چین لە دایک بووە و لە ویلایەتەەیەەکگرتووەکان أیان بە سەر دەبات داوای کرد تاکوو لە ئەگەرێک کە بەرپرسانی پێکەن ئەوان ناچار بە گەڕانەوەی زۆرەملی بکەن ، لەگەل ئێف بی ئای لە پەیوەندی دا بن .

بە ووتەی ئەو ئەم بەرنامەیە لە لایەن شی جینپینگ سەرۆککۆماری چین ەوە ئەنجام دراوە و بنەماڵەی کەسانێک کە لە گەڕانەوە خۆدەپاریزن وەکوو ئامرازێکی فشار دەست بەسەر کراون .

ڤۆری هەروەها دووبارە لە سەر تۆمەتەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە دژی چین سەبارەت بە سیخوڕی ، دزینی سایبیری ، باج گرتن و باقی ئامرازگەل وەکوو بەشێک لە ستراتیژیەک بۆ جێگرەوە لە جیاتی ویلایەتەیەکگرتووەکان وەکوو گەورە هێزی سەر هەموو جیهان ئاماژەی کرد .

ئەو ووتی : نزیکەی نیویک لە نزیکەی ٥،٠٠٠ دۆسیە دژی سیخۆڕی ئێف بی ئای پەیوەندی بە چین ەوە هەیە 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە