پەیامی کورد... ٦ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٨١ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠ ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ هەزار و ٤٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤٨١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ٨٥٥ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە