٢٥٠ میلیۆن دۆلار لە یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ووڵاتی عێراق کەم دەکرێتەوە

٢٥٠ میلیۆن دۆلار لە یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ووڵاتی عێراق کەم دەکرێتەوە

پەیامی کورد    ...    ٢٥٠ میلیۆن دۆلار لە یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ووڵاتی عێراق کەم دەکرێتەوە .

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێداچونەوە بۆ یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ عێراق دەکات، ئەگەر بەغدا بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بدات لە ووڵاتەکەی.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لەزاری هەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند : "هەردو وەزارەت تاوتوێی کەمکردنەوەی قەبارەی یارمەتیە سەربازەکانی خۆیان بەبڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار دەکەن و پیداچونەوە بەیارمەتییە ئابورییەکانی دیکەی ئەمریکا بۆ عێراق دەکەن".
ئەو سەچاوەیە رونیشیکردەوە، "نووسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر داوای نووسینگەی بەڕێوبەرایەتی بوودچەی کۆشکی سپی، لێکۆڵینەوە بۆ ئەگەری کەمکردنەوەی  یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق بەبڕی ١٠٠ ملیار دۆلار لەساڵی ٢٠٢١ دا دەکات".
لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، گەورە بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا فەرمانی پێداچونەوەیان ئەو پارانەی عێراق کردوە کە لەبانکەکانی ئەمریکا پارێزراون، بۆ ئەوەی بلۆکی بکەن ئەگەر عێراق داوا لە ئەمریکا بکات هێزەکانی لەوڵاتەکەی بکشێنێتەوە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی لەو بارەیە نەدراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە