پەیامی کورد … یەک میلیۆن و ٥٠٠ ههزار دهنگدهر له ههڵبژاردنى داهاتووی عێراق بێبەش دەکرێن
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رەخنە لە بێبەشکردنی یەک میلیۆن و ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی عێراق لە دەنگدان، دەگرێت.
ئهمڕۆ یهك شهممه ٢٧ ی حوزهیرانی ٢٠٢١ فازڵ غەراوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: مافی دەنگدان بە دەستوور بۆ هەموو هاووڵاتییەکی سەرووی تەمەن ١٨ ساڵی، دابین کراوە.
ئەندامەكهی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ئاماژهی بهوهش كردووه، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان یەک میلیۆن و ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی لە دایکبووی ساڵانی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٣ بەهۆی نەبوونی کارتی دەنگدان و نەبوونی ناویان لە لیستی دەنگدەران، لە دەنگدان بێبەش کردووە.
فازڵ غەراوی ئەندامەكهی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ داوای له حکوومەتی عێراق کردووە ئەو مافە دەستوورییەی هاووڵاتییان بپارێزێ.
ههروهها ناوبراو داواشی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنهكانی عێراق دهكات بە خێرایی کارتی دەنگدان بۆ ئەو یەک میلیۆن و ٥٠٠ هەزار دەنگدەرە دروست بکات.
پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایگەیاندبوو: لەناو لیستی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی داهاتوودا، ٩٨٨ هەزار و ٤٣٥ کەس، کە لەدایکبووی ساڵانی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٣ن، بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە