پەیامی کورد … ئەڵمانیا بۆ ڕوسیا: پڕۆژەی نۆرد ستریم 2 ڕادەگرین
ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە ڕووسیا، گەر بێت و هەر جووڵەیەک بکات و ئۆکرانیا داگیر بکات، ئەوا ئەڵمانیا پڕۆژەی نۆرد ستریم 2 ڕادەگرن.
پڕۆژەی نۆرد ستریم، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان ڕووسیا و ئەڵمانیایە و بریتییە لە هێڵی بۆری گازی ڕاستەوخۆ، لە ڕووسیاوە بۆ ئەڵمانیا و لە ئێستادا تەواو بووە.
سەرەڕای ئەو هۆشدارییەش، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، گەر بێت و ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە داگیر بکرێ، لە دواتردا ڕووسیا دەناڵێنێت.
هۆشدارییەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ سەر پاوانخوازیی ڕووسی زیادیکردووە و بەڕیتانیاش دوێنێ سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022 بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەڕیتانیا ڕایگەیاند، چەکی دژە تانک دەنێرن بۆ ئۆکرانیا و لەگەڵ چەند مەشقپێکەرێک بۆ مەشق پێکردنی بەکارهێنانی چەکی دژە تانک
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە