پەیامی کورد … ئەڵمانیا دوای ٢٠ ساڵ هێزەکانی لە ئەفغانستان کشاندەوە
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان تەواو کردووە، بەمەش کۆتایی بە نزیکەی ٢٠ ساڵی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا هێنا کە شان بە شانی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە لەو وڵاتەدا بوون .
دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئانگرێت کرامپ کارینباوەر وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە " دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ مانەوەمان، دوایین سەربازەکانی بۆندسوێر ئەم ئێوارەیە ئەفغانستانیان جێهێشت. ئەوان لە ڕێگادان بەرەو ماڵەوە ."
ناوبراو وتیشی "بەشێکی مێژوویی بەرەو کۆتایی دەچێت، مانەوەمان لە ئەفغانستان بۆندسوێری دروستکرد، لەوێ بۆندسوێر خۆی سەلماند لە شەڕەکاندا ."
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە تویتەر سوپاسی سەرجەم ئەو١٥٠٠٠٠ پیاو و ئافرەتەی کرد کە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە خزمەت دەکەن، وتی دەبێت شانازی بە خزمەتەکانیانەوە بکەن .
هەروەها ستایشی ئەوانەشی کرد کە لەوێ کوژراون یاخود برینداربوون، وتی " ئێوە لەبیر ناکرێن ."
بەگوێرەی زانیارییەکانیسوپای ئەڵمانیا، لە ساڵی ٢٠١١ ەوە ٥٩ سەربازی ئەڵمانی لە ئەفغانستان کوژراون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە