ئێمانۆئێل ماکرۆن لەگەڵ پاشای ئۆردوون لە کۆشکی ئەلیزە چاوپێکەتنی ئەنجامدا

ئێمانۆئێل ماکرۆن لەگەڵ پاشای ئۆردوون لە کۆشکی ئەلیزە چاوپێکەتنی ئەنجامدا

پەیامی کورد      ...     ئێمانۆئێل ماکرۆن لەگەڵ پاشای ئۆردوون لە کۆشکی ئەلیزە چاوپێکەتنی ئەنجامدا

هێشتا چەند ڕۆژ لە سەفەری نائاسایی ئێمانۆئێل ماکرۆ سەرۆککۆماری فەڕەنسا بۆ ناوچەکە تیپەڕنەبووە کە ئەو جارێکی دیکە لە کۆشکی ئەلیزە میوانداری مەلە عەبدۆڵلای دووهەم پاشای ئۆردوون بوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک دیوانی پاشایەتی ئۆردوون لە بەیاننامەیەکدا لە دیدارێک کە ڕۆژی سێەممە لە نێوان مەلەک عەبدۆڵلا و ئێمانۆئێل ماکرۆن لە کۆشکی ئەلیزە بەڕیوەچوو ، پەردەی لادا .

بە پێی ئەم بەیاننامەیە ، هەر دوو لایەن لەم دیدارەدا ئاماژەیان هەوڵەکانی دوو لایەنە و نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گشتگیری کۆرۆنا ، بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئاسەوارەکانی مرۆیی و ئابووری بە هۆی ئەم ڤیرووسە و پاڵپشتی لە تەندرووستی نەتەوەکان و سەلامەتی ئەوان داوە .

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها ئاماژەد دراوە کە لە ڕاوبۆچوونەکانی هەر دوو لایەن دا ، گۆڕانکاری نێودەوڵەتی و ناوچەکە و بە تایبەتی بابەتی فەلەستین یش خرایە بەر باس و ووتووێژەوە .

سەفەری ئەم دواییە و نائاسییەکەی سەرۆککۆماری فەڕەنسا بۆ ناوچەکە کاردانەوە و پرسیاری زۆری بە دوای خۆیدا هێنا . جگە لەمانە سەفەری لەناکاوی ئەو بۆ عێراق یش کاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا 

هەروەها سەبارەت بە ماکرۆن دەوترێ : ماکرۆن لە هەستێکی بەهێز و توانای پەیوەندی باڵای هەیە بەڵام دەبێ دانی پیدا بنرێت کە شتی زۆری بۆ نیشاندان نییە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە