ووڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا لە ئێستادا خەریکی ووتووێژن سەبارەت بە دەست پێکردنی گەمارۆی نوێ لە دژی مۆسکۆ .
بە پێێ هەواڵ و زانیارییەکان لە " بلۆمبۆرگ " ووڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا سەبارەت بە گەمارۆە نوێیەکانی دژ بە ڕووسیا دوای تۆمەتبار کردنی هێرشەکانی سایبێری دژی سرویسی ئێستێخاباراتی و زانیاری ڕووسیا لە ووتووێژدان .
دەیوید لیندێنتۆن ، جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ، ترێزا مەی ڕایگەیاند : ئێمە دەبێ لە حاڵەتی پێویست ئامادەی بڕیاردان بین ، یا خود بە شێوەی سەربەخۆ و یانیش بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان ئەنجام بدرێت .
ستێفان سایبێرت ، نوێنەری فەرمی شەورای وەزیرانی ئەڵمانیا هەروەها جەختی کردەوە کە ئەلمانیا لەگەڵ شەریکە ئەورووپییەکانی خۆی سەبارەت بە بابەتی گەمارۆوە نوێیەکان لە دژی ڕووسیا ووتووێژ دەکات .
هەروەها ووتی : دەوڵەتی ئەڵمانیا تا ڕادەیەک سەرەڕاستە لەوەی کە سرویسی ئێستێخباراتی و زانیاری ڕووسیا بەرپرسە لەو هێرشانەی دوایی سایبێری دا .
وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا لەم حەفتەیەدا ڕایگەیاند کە سرویسە ئەمنییەتییەکان بەربەست بوونە لە هێرشی " هاکەرەکان " کە بە ووتەی ئەم وەزارەتخانەیە ، ٤ شاروەندی ڕووسی بوونە کە ووڵاتی هۆڵەندا ئەم ٤ شاروەندە ڕووسییەی لە مانگی ئەپریل لەو ووڵاتە دەرکرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە