ئەڵمانیا: پێویستە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی زاخۆ ئاشکرا بکرێن

ئەڵمانیا: پێویستە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی زاخۆ ئاشکرا بکرێن

پەیامی کورد... ئەڵمانیا: پێویستە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی زاخۆ ئاشکرا بکرێن

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی زاخۆ کە گیان لەدەستدانی نۆ کەس و برینداربوونی ٢٥ ی دیکەی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتەکە (٢١-٧-٢٠٢٢)، هێرشکردنە سەر ئامانجی مەدەنی بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە، پاراستنیان لەژێر هەموو مەرجێکدا دەبێت بەرزترین پێشینە بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە پێویستە ئاشکرا بکرێن. ئەڵمانیا ڕێز لە سەروەریی عێراق دەگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی کردووەتەوە لەسەر بەردەوام بوون لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق لە پرسە پەیوەندیدارەکانی ئاسایش و سەقامگیریی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە