پەیامی کورد... ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی ئۆکراینا چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوایین ئاماری ئاوارە و پەنابەرانی ئۆکراینای بڵاو کردەوە و دەڵێت، زیاتر لە چوار ملیۆن ئۆکراینی ئاوارەبوون.
فیلیپۆ گراندی کۆمسیاری باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج هەفتەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕووسیادا، ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی ئۆکراینا گەیشتووەتە زیاتر لە چوار ملیۆن کەس.
گراندی لەڕێگەی تویتەرەوە ئاشکرایکرد کە گەیشتووەتە ئۆکراینا و «لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە و نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشانی دیکەدا»، گفتوگۆدەکەن لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ زیاتر پشتیوانیکردنی ئاوارەکان و کەسانی زیانلێکەوتوو.
پێشتر ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا زیاتر لە ٩٠٢ کەسی سڤیل کوژراون و هەزار و ٤٥٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە