ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە گەیشتە 20 هەزار کەس

ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە گەیشتە 20 هەزار کەس

پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە گەیشتە 20 هەزار کەس

وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، بەهۆی بۆمباباران و هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، تا ئێستا 20 هەزار کەس کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی تەندروستیی ژێر دەستەڵاتی حەماس، لەم ژمارەیە هەشت هەزار کەسیان منداڵ و شەش هەزار و 200 کەسیان ئافرەتن.

75 رۆژە جەنگی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا داوای راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆییان کردووە، بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت تا کۆتایی بە حەماس نەهێنن، ئاگربەست راناگەینن.

لەلایەکی دیکەوە ئیسماعیل هەنیە سەردانی میسری کردووە و بە گویرەی هەواڵان میسر خەریکی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ ڕیک‌کەوتنی ئیسرائیل و حەماس سەبارەت بە ئاگربەستە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە