پەیامی کورد … ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی میانمار کوژراون نزیک بووەتەوە لە ٦٠٠ کەس
ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی کە له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و خۆپیشاندانانه‌ی کە دژبە كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی میانمار کوژراون نزیکبووەتەوە لە ٦٠٠ کەس.
کۆمەڵەی هاوکاریکردنی زیندانییە سیاسییەکان لە میانمار له راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، شه‌ش كه‌سی دیكه کوژراون. به‌م جۆره‌یش له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا ٥٧٠ كه‌س كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا، هه‌روەها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوو هه‌زار و ٧٢٨ كه‌س ده‌ستگیركراون و بڕیاری ده‌ستگیركردنیش بۆ ٤٤٣ كه‌سی دیكه ده‌رچووه.
له‌سه‌رتای مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه سوپای میانمار كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته‌دا كرد و له‌و كاته‌وه تائێستا خۆپیشاندان له‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی توندوتیژییه‌كانی سوپای میانماریان دژ به خۆپیشانده‌ران سه‌ركۆنه كردووه و داوا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێنرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە