مەراڵ ئاکشەنەر بۆ ئەردۆگان :"بە ڕوونى قسە بکە، ئایا سوپاى ئێمە بۆ ئەوە چووەتە عەفرین، کە عەفرین بخرێتە سەر خاکەکەمان؟

مەراڵ ئاکشەنەر بۆ ئەردۆگان :"بە ڕوونى قسە بکە، ئایا سوپاى ئێمە بۆ ئەوە چووەتە عەفرین، کە عەفرین بخرێتە سەر خاکەکەمان؟

مەراڵ ئاکشەنەر هاوسەرۆکى حزبى باش لە تورکیا ڕایگەیاند، ٧٢٦ سەربازى سوپاى تورکیا لە هێرشکردنە سەر عەفریندا کوژراون.

مەراڵ ئاکشەنەر لە کاتى کردنەوەى لقێکى حزبەکەى لە ناوچەى ئەردێمینتى بالیکەسیر ڕەخنەى لە ئەردۆگان گرت و وتى "بە ڕوونى قسە بکە، ئایا سوپاى ئێمە بۆ ئەوە چووەتە عەفرین، کە عەفرین بخرێتە سەر خاکەکەمان؟ تۆ وشەکانى "فەتح" و "شەڕ" و... هتد بەکار دەهێنیت، بەڵام دەبێت باجى ئەوە بدەیت".

ئاکشەنەر ڕاشیگەیاند، لە شەڕى عەفریندا ٧٢٦ سەربازى تورک کوژراون و ئەوەشى وت "ئەردۆگان، ئەگەر بە ڕاستى تۆ ڕێز لە یەکپارچەیى خاکى سووریا دەگریت، دەبێت باش سەیر قسەکانت بکەیت، چوونکە تۆ سبەى ناتوانیت دەستبەرداى ئەو کردارانە بیت، کە ئێستا ئەنجامیان دەدەیت".

بەپێى ووتەکانى ئاکشەنەر، تورکیا بەهۆى سیاسەتە هەڵەکانى ئەردۆگانەوە باجى گەورە دەدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە