ژمارەی تووشبووان بە ئاوڵەی مەیموون لە ئیسپانیا گەیشتە ٢٢٥ حاڵەت

ژمارەی تووشبووان بە ئاوڵەی مەیموون لە ئیسپانیا گەیشتە ٢٢٥ حاڵەت

پەیامی کورد... ژمارەی تووشبووان بە ئاوڵەی مەیموون لە ئیسپانیا گەیشتە ٢٢٥ حاڵەت

وڵاتی ئیسپانیا ٦٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە نەخۆشی مەیموون لە وڵاتەکەدا ڕاگەیاند، کە بەمەش کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٢٢٥ حاڵەت کە ئەمە زۆرترین ژمارەی تووشبوونە لە وڵاتانی ئەورووپا کە تا ئێستا تۆمار کرابێت.

وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا بڵاوی کردووەتەوە، تا ئێستا ٤٣٩ پشکنین بۆ نەخۆشی مەیموون لە وڵاتەکەدا ئەنجامدراوە ٢١٤ ئەنجامیان نێگەتیڤ بوون ژمارەی حاڵەتە تووشبووەکانیش تەنیا ١٥٦حاڵەت بوون.

ڕوونیشی کردووەتەوە، لە نوێترین ئاماردا ٦٩ حاڵەتی دیکە تۆمارکراوە و کۆی گشتی حاڵەتەکان گەیشتووتە ٢٢٥ حاڵەت، بەڵام هیچ کەسێک بە ڤایرۆسەکە نەمردووە.

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە پەتای مەیموون لە ساڵی ١٩٧٠ لە کۆنگۆی دیموکرات تۆمارکراوە، وەک ڕێسایەکی گشتیش زۆرینەی تووشبووان لە وڵاتانی ئەفریقادا بوون، کە ڤایرۆسەکەیان لە ئاژەڵەوە بۆ گوازرابووەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا و کەنەدا و ژمارەیەکی دیکە لە دەوڵەتانی ئەورووپا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیان بە شێوەیەکی فراوان ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا هۆکاری بڵاوبوونەوەی بە شێوەیەکی تەواوەتی نەزانراوە.

لە ماوەی ڕابردوودا لە جیهاندا ڤاکسینی دژە نەخۆشی مەیموون بەکار دەهات، بەڵام بەهۆی دروستبوونی بەرگری گشتی لەدژی نەخۆشییەکە بەکارهێنانی ڕاگیرا، بەڵام تا ئێستا هیچ دەرمانێک بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە لە ئارادا نییە، بەشێکی زۆر لە تووشبووان لەنێوان (٦-١٦) ڕۆژ لە تووشبوون بێ بەکارهێنانی هیچ دەرمانێک چاک دەبنەوە و ڕێژەی ١٠٪یشیان بەهۆی کاریگەری نەخۆشییەکە دەمرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە