ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون لە جیهاندا سێ هێندە زیا دی کردووە

ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون لە جیهاندا سێ هێندە زیا دی کردووە

پەیامی کورد... ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون لە جیهاندا سێ هێندە زیا دی کردووە

سەرۆکی لقی ئەورووپای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای کرد، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون سێ هێندە زیادیانکردووە، هەروەها نیشانەکانی جیاوازییان هەیە لەگەڵ ئەو نەخۆشییە کە سەرەتا لە ئەفریقا بڵاو بووەتەوە.

هانز کلۆگ سەرۆکی لقی ئەورووپای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: پێویستمان بە بەدواداچوون و هەوڵی زیاترە سەبارەت بە بڕیارەکەی هەفتەی ڕابردووی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بەوەی ئاوڵەی مەیموون نەگەیشتووەتە ئاستێک «دۆخی لەناکاوی تەندروستیی جیهانی» بۆ ڕابگەیەنرێت.

وتویەتیشی: کاری هاوبەش و هەماهەنگیی گشتی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی نەخۆشییەکە.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوە و چاودێریکردنی نەخۆشییەکان (CDC)، تا ئێستا لە جیهاندا زیاتر لە پێنج هەزار تووشبووی ئاوڵەی مەیموون هەن کە لە ٥١ وڵات تۆمارکراون.

سەرۆکی لقی ئەورووپای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوە کردووە: نزیکەی ٩٠٪ی ئەوانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون لە وڵاتانی ئەورووپان، هەروەها ٩٩٪یان پیاوانن و ئەوانەن کە سێکسیان لەگەڵ هاوڕەگەزەکانیان کردووە.

زانایان پێیان وایە منداڵان و ژنانی دووگیان بەهۆی لاوازیی بەرگرییانەوە زۆرترین مەترسیی گواستنەوەی نەخۆشییەکە و تووشبوونیان لەسەرە.

جێی باسە بەپێی داتاکان ئەمریکا زۆرترین ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموونی تێدا تۆمارکراوە، کۆمپانیای (باڤاریین نۆردیک) کە تاکە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاکسینی دژە ئاوڵەی مەیموونە ڕایگەیاندووە، لەسەر داوای ئەمریکا ٥٠٠ هەزار ژەمە ڤاکسینیان گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە