پەیامی کورد ... ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە سەعوودییە ٧٠هەزار کەس تێدەپەڕێنێت
به‌تۆماركردنی زیاتر له دوو هه‌زار و ٤٠٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له سەعوودییه كۆی تووشبووانی ئه‌و ووڵاته بۆ سه‌روو ٧٠ هه‌زار كه‌س به‌رزبوه‌وه.
سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی سەعوودییه بڵاویانكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردودا دوو هه‌زار و ٤٤٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون و ١٥ حاڵه‌تی نوێی گیان له‌ده‌ستدان به ڤیرووسه‌كه تۆمار كراون.
به‌م پێیه تائێستا ٧٠ هه‌زار و ١٦١ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له سەعوودییه ده‌ستنیشان كراون و له‌و ژماره‌یه ٣٧٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا حكوومه‌تی سەعوودیه رێكاره‌كانی خۆپارێزی تووندكردۆته‌وه و له‌و چوارچێوه‌دا نوێژی به‌كۆمه‌ڵی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌و ووڵاته به‌ڕێوه‌ناچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە