پەیامی کورد ... ژمارەی تووشبووانی ڤیرووسی کۆڕۆنا لە جیهان ٦٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند .
بە پێی هەواڵەکان ژمارەی تووشبووان بە ڤیرووسی کۆڕۆنا لە جیهان بوو بە ٦٠١ هەزار و ٢٣٨ کەس.
٢٧ هەزار و ٤٣٢ کەس تا ئێستا بەهۆی ڤیرووسی کۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە و ١٣٣ هەزار و ٤٤٣ کەس تەندرووستییان باشتر بووە.
ئەمریکا بە ١٠٤ هەزار تووشبوو پلەی یەکەمی تووشبوونی هەیە و دواتر ئیتاڵیا، چین، ئیسپانیا و ئاڵمانیا بە پێی ڕیزبەند لە پلەکانی دواترن.
حاڵەتەکانی تووشبوون لە ئاڵمانیا بە تۆمارکرانی ٢ هەزار و ٤٦٩ حاڵەتی نوێ بوو بە ٥٣ هەزار و ٣٤٠ کەس و بە ٤٤ قوربانی نوێ ژمارەی مردنەکان گەیشتە ٣٩٥ حاڵەت.
ئیتاڵیا بە ٩ هەزار و ١٣٤ قوربانی تا ئیستا پلەی یەکەمی گیان لەدەستدانی بە هۆی کۆرۆناوە هەیە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە