پەیامی کورد ... ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەمریکی لە مەراسیمی ڕاسپاردەکردنی بایدن وەک سەرۆککۆمار تووشی کۆرۆنا بوون .
نزیکەی ٢٠٠ کەس لە هێزەکانی گاردی نیشتمانی کە ئەمنییەتی مەراسیمی ڕاسپاردەکردنی پۆستی سەرۆککۆماری جۆ بایدن یان دەستەبەر و لە ئەستۆ بوو تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوون هەروەها ئەگەری تووشبوونی هەژمارێکی زۆر زیاتریش دەکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک وادیارە جێگیر کردنی ٥ هەزار گاردی نیشتمانی لە باڵەخانەی کۆنگرەدا ، خێرایی گواستنەوەی ڤیرووسەکەی زیاتر کردووە .
وێنەگەلێک کە کۆنگرە لە سەر ئەم هێزەی کە لەوێ جیگیر کراون لە حاڵێکدا کە بە بێ ڕەچاو کردنی یاسایی مەودای کەسەکان ، لە سەر زەویش درێژ بوونە .
لە کۆی گشتی دا ٢٥ هەزار هێزی گاردی نیشتمانی بۆ دەستەبەر کردنی ئەمنییەتی مەراسیمەکەی چوارشەممەی ڕابردوو ڕەوانەی واشینتۆن دی سی بوون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە