پەیامی کورد ... نوێترین گلوولەی شەڕ لە ڕووسیا بەرهەم هێنرا
لە رووسیا بێ دەنگترین گلوولە بۆ هاوێشتنی چەکگەلی شەڕ درووست کرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کۆمپانیای دەوڵەتی ڕووسیا Rostec ڕپۆرتی داوە کە بێدەنگ ترین گلوولوی سەربازی درووست کردووە .
کارناسانی سەربازی ماکسیم پووپنکێر لە دامەزراوەی لێکۆڵینەوەکانی ناوەندی ئەندازیاری کۆمپانیای دەوڵەتی ڕووستێک ڕایگەیاند کە ئەم کۆمپانیایە توانیویەتی گلوولەی تیرهاوێژ لەگەڵ چەک بەرهەم بهێنێت .
ئەم گلوولەیە کالیبری ٩ میلیمەترییە بە ڕەخنەکردنی بە لایەی دووهەمی پارێزگاری زرێیەکانە . جێگای ئاماژەدانە کە پێشتر لەمانە ئەم گلوولانەی تیرهاوێشتنە بە هۆی کەم بوونی خێراییەکەیان ، نزیکەی ٢٠٠ – ٣٠٠ مەتر لە چرکەدا نەیاندەتوانی ڕەخنە بکاتە لایەی دووهەمی بەرگری چەکگەلی زرێهی . گلوولەگەلێک کە بە خێرایی ٤٠٠ مەتر لە چرکەیەکدا دەفڕن ، توانای ئەم کارەیان هەیە .
پەرەپێدەرانی کۆمپانیای Rostec ، لەم ڕاستایەدا قورسایی گلوولەکەیان زیاد کرد و لە کۆتایی پێش ناوەی کالیبر ، بڕینەوەیەکیان زیاد کرد . لەم ڕاگەیندراوەدا هاتووە کە بەرهەم هێنەران بە پاراستنی هیزی ڕەخنەی زیاتر لە گلوولەکان دا سەرکەوتوو بوونە لە بە دەستهێنانی هاوێشتنی بە دەنگێکی کوژاوە .
ئەم کارناسە سەربازییە ، مێژوونووسی چەک ە ، خۆڵقێنەریی دێکشەنەری ئانلاینی چەکگەلی بچووک لە سەدەی ٢٠ و ٢١ ئەم پێشکەوتنەی زۆر جێگای بایەخ و گرینگی زانی .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە