هێزێكی گەورەی حەشد گەییشتوونەتە كەركووك

هێزێكی گەورەی حەشد گەییشتوونەتە كەركووك

هێزێكی زۆری حەشدی شەعبی هاتوونەتە كەركووك و، بەرپرسی لقی 3ی پارتی لە كه‌ركووك، رایدەگەیێنێت، هێزێكی گه‌وره‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌باشوورو ناوه‌راستی عێراق به‌ره‌و شاری كه‌ركوك هاتوون، تا ئێستایش نازاندرێت مەبەستیان چییە.

 

دوای ئاشكراكردنی ئەنجامە بەراییەكان لە شاری كەركووك، توركمان و عەرەبی سوننە و شیعە ناڕەزایەتییان دەربڕی، تا ئەوەی گەییشتە خۆپێشاندان و شەڕ لە نێوان هێزە چەكدارەكانی ئەو شارە و خۆپیشاندەران، كە برینداریشی لێ كەوتۆتەوە، محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی كەركووكی پارتی، رایگەیاند: "چەند رۆژێكە بارودۆخی شاری كەركووك شڵەژانێكی زۆری پێوە دیارە، خۆپێشاندان و رێپێوان لە لایەن نەتەوە جیاوازەكانی شارەكەوە بەردەوامە و كار گەییشتووەتە ئەوەی تەقە لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی ئەو شارە و خۆپێشاندەردا دوێنێ ئێوارە رووی داوە و برینداریشی لێ كەوتووەتەوە".

محمد خورشید گوتیشی: "شەوی رابردوو لە نزیك (معهد تقنی) تەقە لە نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەكانی كەركووكدا رووی داوە و برینداریش هەبووە".

محه‌ممه‌د خوڕشید ڕاشیگەیاند،تا ئێستا نازاندرێت، كە ئایا ئەو هێزە میلیشیایە بۆ پاڵپشتیی خۆپێشاندەران و شیعە ناڕازییەكان هاتوون، یاخود بۆ بردنی سندووقەكانی دەنگدان.

یه‌كه‌م كاری ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی سووكایه‌تی كردن بووه‌ به‌ ئاڵای پیرۆزی كوردستان.

ktv

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە