پەیامی کورد ... ئاشکرا بوونی شوێنی خۆحەشاردانی ڕابەری نوێی داعش
ڕابەری نوێی گرووپی تێرۆریستی داعش ئەبوو ئیبراهیم القریشی لە ئێستادا لە عێراق ە .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی عێراقی السومریە لەمبارەوە بەمشێوەیە هەواڵ دەدات .
بەرپرسانی ئەمنییەتی عێراقی و ئەمریکی کاری شناسایی ئەو کەسەیان دەست پێکردووە و لێکۆڵینەوەی بۆ دەکەن .
ئەم کەناڵە زانیارییە ڕایگەیاند : : زانیاریگەلێکی پشتڕاست کراوە بوونیان هەیە سەبارەت بەوەی کە القریشی لە ووڵاتی عێراقە و تەنیا ژمارەیەکی کەم و سنووردرا لە ڕابەرانی داعش دەزانن کە شێوە و ڕۆخساری ئەو چۆنە ."
هەروەها رایگەیاند : گرووپێکی هاوبەشی کارناسانی عیراقی و ئەمریکی لە مانگی فێبریوەری یەوە کاری شناسایی ئەم کەسەیان دەست پێکردووە .
بە ووتەی ئەم کەناڵە ، داعش ژمارەیەک هێرشی لە ماوەی ئەم مانگە و هەفتەکانی ڕابردوودا ئەنجام داوە کە نیشان دەدات ڕابەری نوێی ئەم گرووپە سەرکەوتوو بووە کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ باقی ئەندامانی گرووپەکەی دا هەبێت کە بە باندگەلێکی جۆراوجۆر لە دوای شکستی داعش لە عێراق دا دابەش بوونە . ئەم کەناڵە هەواڵییە هەروەها ڕایگەیاند کە هێرشەکانی پیلان بۆ داڕێژراون بەڵام بەرفراوان نایەنە بەرچاو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە