پەیامی کورد ... هێزەکانی ئەمریکا گەڕانەوە فڕۆکەخانەی سەربازی سرین .
بە پێی هەواڵی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ، دوای ئەوەی رۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەم هێزەکانی ئەمریکا فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکانیان لە باکووری سووریا کشاندەوە و دواتر دۆناڵد ترامپ لە بڕیارەکەی پاشگەزبوەوە، ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش گەڕانەوە فڕۆکەخانەی سرین، کە لە کۆبانێ-یە و شوێنی گوستنەوەی کەرەستەی سەربازی و پێداویستی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا بو بۆ باکووری سووریا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزێکی دیکەی ٥٠٠ سەربازی گەڕاونەتەوە بۆ بنکەی قەسرکی لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی M4 کە دەکەوێتە نێوان تل تەمر و تل بیدەر کە رێگای هاوبەشی نێوان قامشلۆ-سنووری عێراق- حەلەبە.
ئەوەش خراوەتەڕو، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردودا ژمارەیەک فڕۆکە سەربازی لە فڕۆکەخانەی سریندا نیشتونەتەوە و ژمارەیەک کەرەستەیان لە پێداویستی لۆجستی و عەسکەری ئەمریکی لەگەڵ خۆیان بۆ پاڵپشتی هێزەکانیان لە باکووری سووریا هێناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە