پەیامی کورد... لە ئیستانبوڵ ٣٥٣ کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کران
لە میانی هەڵمەتێکی پشکنیندا لە ژمارەیەک ناوچەی ئیستانبوڵ، ٣٥٣ کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کران.
ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بلاوی كردەوە :لە ناوچەکانی ئوسکودار، کوچوکچەکمەجە، بەیکۆز، سارییەر، باکرکۆی، ئەسەنلەر، کاغتخانە، باخچەلیئەڤلەر، عومرانییە و گونگۆرەن بە بەشداریی تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و دەروازە سنوورییەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ، هەڵمەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی دەست پێ کرد.
ئاماژە بەوەشكراوە :تیمەکان لە میانی هەڵمەتەکەدا، ٢٦ بەلەمی گەشتیارییان پشکنینی، بەدواداچوونیان بۆ هەزار و ٤٣٣ هاووڵاتیی بیانی کرد و ٣٥٣ کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کرد.
ئەوەش هاتووە : کۆچبەران دوای تەواوبوونی رێکارەکانیان رادەستی ناوەندی دووبارە ناردنەوەی کۆچبەران دەکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە