ئەمریکا ... بۆ چادێری ئێران هێزەکانمان لە عێراق دەبن

ئەمریکا ... بۆ چادێری ئێران هێزەکانمان لە عێراق دەبن

پەیامی کورد ...  سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: بۆ چاودێری کردنی ئێران لە عێراق دەمێنینەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا ، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی سەفەری لە ناکاوی بۆ عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە و بە پیلانەوە لە سووریا دەچنە دەرێ

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاماژە بە مانەوەی هێزەکانی ووڵاتەکەی لە عێراق، ووتی: بۆ پێشگرتن لە سەرهەڵدانەوەی داعش و پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان و هاوکات چاودێری کردنی ئێران، هێزەکانمان لە عێراق دەهێڵینەوە.

ترامپ لە لێدوانێکدا لە میانەی سەفەرەکەی دا کە ڕایگەیاند لە سووریا دەڕۆین بەڵام هەر کات پێویست بێت دەتوانین هێرش بکەینە سەر مۆڵگەکانی داعش. دوو ساڵ لەوە پێش واتە کاتێک کە من بوومە سەرۆککۆمار، داعش زۆر بە هێز بوو، بەڵام چیتر دەسەڵاتێکی وای نەماوە و لاواز کەوتووە. دوو ساڵ لەوە پێش نەخشەی سووریام بینی کە بەشێکی زۆری بە ڕەنگی سوور دیاری کرابوو، بەڵام ئەوڕۆ تەنیا چەند خاڵی بچووکی سووری تێدا ماوە.

سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها ووتی : بە هۆی ئەو دەستکەوتانەیە کە هێزە سەربازییەکانی ئێمە لە سووریا دەتوانن بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانیان. هەڵبەت هەندێکیان هاتوونەتە عێراق و لێرە دەمێننەوە. بۆ چەند ساڵێک دەچێت کە هێزەکانی ئەمریکی هەنگاویان ناوەتە سووریا، لە کاتێکدا بڕیار بوو تەنیا ٣ تا ٤ مانگ لێرە بن . هیچکات بڕیار نەبووە بۆ هەمیشە لە سووریادا بمێنینەوە. بەڵام ئێستا پاش ٨ ساڵ دەمانەوێ کۆتایی بە مانەوەمان لەو ووڵاتەدا بێنین.

ڕاشیگەیاند: ئامانجی ئێمە لە سووریا وەرگرتنەوەی تەواوی ناوچەکانی بن کۆنتڕۆڵی داعش بوو. هەندێک دەڵێن کە ئێمە لە سەدا ٩٩ی ئەو ناوچانەمان وەرگرتوەتەوە. ئەوە قسەیەکە کە بەردەوام دەبیسترێ و ئەگەر ئاور لە نەخشەکانیش بدرێتەوە، ڕەنگە ڕێک ئەوەندە بێت. ووڵاتانی ناوچەکە دەبێ لەم هەلومەرجەدا پەرە بدەن بە هێرش و شەڕیان لە دژی داعش. ئەوان دەبێ دژی پاشماوەکانی داعش بوەستن و وەدەریان بنێن. خۆ بڕیار نییە ئەمریکا لە بڕی ووڵاتانی دیکە شەڕ بکات؛ ئەگەر بڕیارە ئەوە بکرێت، ئەوان دەبێ تێچووی شەڕەکانی ئێمە بدەن. ئێمە نامانەوێ پۆلیسی جیهان بین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە