ئەمریکا بۆ یارمەتی هەسەدە ٢٠٠ بارهەڵگر هاوکاری ڕەوان دەکات

ئەمریکا بۆ یارمەتی هەسەدە ٢٠٠ بارهەڵگر هاوکاری ڕەوان دەکات

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بە ڕابەرایەتی ئەمریکا هێزە هاوپەیمانەکان ٢٠٠ بارهەڵگر هاوکاریییان بۆ هەسەدە " هێزەکانی سووریای دیموکرات " ناردووە.

ئاژانسی سپووتنیک-ی ڕووسی ئاماژە بەو هەواڵ و دەنگۆیانە دەدات کە هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش کە لەلایەن ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت، ٢٠٠ بارهەڵگر هاوکارییان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات ناردووە.

هاوکات لە هەواڵەکەدا ئاماژە بە چەندین لاپەڕەی تایبەتی تویتەر دراوە و تێیدا هاتووە کە هەژمارەکان نزیکن لە یەپەگە و ئاشکرایان کردووە گواستنەوەکە ئەنجام دراوە و زیاتر لە ٢٠٠ بارهەڵگر گواستراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئاماژە بەوە دراوە کە بارهەڵگرەکان پێداویستی سەربازیی لەخۆ دەگرێت.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤وە بە شێوەیەکی بەردەوام هاوکاری سەربازی پیشکەشی هەسەدە دەکات و نیگەرانی ووڵاتانی دەوورووبەر و حکوومەتی سووریای لێدەکەوێتەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە