پەیامی کورد ... ئەمریکا و ٦ ووڵاتی عەرەبی بە هاوکاری یەک ٢٥ دامەزراوە و کەس یان لە پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا خستە لیستی گەمارۆوەکانیانەوە .
وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئۆکتۆبەر لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هاوکاری ٦ وولاتی عەرەبی کە بریتین لە عەرەبستان ، بەحرەین ، کوەیت ، قەتەر ، عۆمان و هەروەها ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، ٢٥ بانک ، کۆمپانیای تیجاری ، کارگە و کەسی کەرت تایبەت یان بە هۆکاری ئەوەی کە ڕۆڵیان هەبووە لە پاڵپشتی کردنی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ گرووپگەلی تیرۆریستی وەکوو حزبۆڵڵای لۆبنان دا خستە لیستی گەمارۆوەکانیانەوە .
جیگای ئاماژەدانە هەموو ئەم دامەزراوانە پێشتر لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆداربوون ، بانکی پارسیان ، بانکی سینا ، فوولادی مۆبارەکەی ئێسفەهان ، بانکی میللەت ، کۆمپانیای سەرمایەگوزاری مێهر ، ئابووری ئێران ، کۆمپانیای پەرەپێدانی کانزای ڕووی ئێران ، کۆمپانیای بەرهەم هێنانی ڕووی بەندەر عەباس ، کۆمپانیای ڕووی قۆم و هەروەها پڕۆژەی درووست کردنی ئۆتۆمبێلی بەهمەن ، لەوانەش کۆمپانیاکان و دامەزراوە ئابوورییەکانە کە کەوتووەتە لیستی گەمارۆوە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ٦ ووڵاتی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس دا ن
هەروەها ٤ کەسی کەرت تایبەت یش کە بە ووتەی وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا سەر بە حزبۆڵلای لۆبنان بوونە و لە ئۆپراسیۆنەکانی تێکدەرانەی ئەم گرووپە تیرۆریستیە دا لە عێراق بەشدارییان هەیە ، خرانە لیستی ئەم گەمارۆوە نوێیانەی ئەمریکا و ئەو ٦ ووڵاتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە