ئەمریکا: کوژرانی مەهسا ئەمینی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە پێشێلکاریی ئاشکرا و مەترسیداری مافی مرۆڤە

ئەمریکا: کوژرانی مەهسا ئەمینی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە پێشێلکاریی ئاشکرا و مەترسیداری مافی مرۆڤە

پەیامی کورد... ئەمریکا: کوژرانی مەهسا ئەمینی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە پێشێلکاریی ئاشکرا و مەترسیداری مافی مرۆڤە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە، کوژرانی مەهسا ئەمینی هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، پێشێلکارییەکی ئاشکرا و مەترسیداری مافی مرۆڤە.

ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی دژ کردەوە بەربڵاوەکانی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی لە بەرامبەر گیانلەدەستدانی "مەهسا ئەمینی" هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز کە لەلایەن "گەشتی ئیرشاد"ی کۆماری ئیسلامییەوە ئەشکەنجە و ئازار درا و دواتر بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا، "جەیک سالیوان"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە "ئێران ئینتێرناشناڵ"ی وت: "کوژرانی مەهسا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی تاران، کارەساتێکی گەورەیە و مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر مافی مرۆڤ و هەروەها ڕژێمی ئێران دەبێ کۆتایی بە سەرکوتکردنی ژنان بێنێ.

جەیک سالیوان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی بەهۆی ئەو ئەشکەنجانەوە بووە کە لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا تیرۆریستانی گەشتی ئیرشاد بەرانبەری کردوویانە بە بیانووی ئەوەیکە "حیجاب"ی نەپاراستووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوە یەکەمجاری نییە کە کارەساتی ئاوا گەورە دەخوڵقێنێ بەڵام ئەوەی بەدژی مەهسا کراوە بێحورمەتییەکی بێشەرمانەیە بە مافی مرۆڤ، بۆیە دەبێ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و خەڵکی ئێران بەدژی ئەو کارەساتانەی ڕژێمی تاران بێ دەنگ نەبن و هەڵوێستی جیددیان هەبێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە