ئەمریکا ١٩ کەسایەتی و کۆمپانی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە

ئەمریکا ١٩ کەسایەتی و کۆمپانی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە

پەیامی کورد ... ئەمریکا ١٩ کەسایەتی و کۆمپانی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە

 

لە خولێکی دیکەی گەمارۆکانی ئامریکا دژی حکوومەتی تاران ئەمریکا چەندین کەسایەتی و دامەزراوەی سەر بەو حکوومەتەی خستووەتە لیستەی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەمجارە "مەسعوود کەرباسیان بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی ئێران، مەحموود مەدەنی پوور، بە ڕەگەز ئێرانی، لەسەر پێوەندی لەگەڵ کۆمپانی "موبین ئینتێرنەشناڵ" عەلی ئەکبەر پوور ئیبراهیم بە ڕەگەز ئێرانی لەبەر پێوەندی لەگە  ڕۆستەم قاسمی عەلیڕەزا سدیق ئابادی بە ڕەگەز ئێرانی بەهۆی پێوەندی لەگەڵ کۆمپانی نەوت کێشی ئێرانی، بیژەن زەنگەنە وەزیری  نەوت و ڤیان زەنگەنە بە ڕەگەز ئێرانی بەهۆی پێوەندی لەگەڵ سپای قودس تەحریم کردووە.

 

هەروەها ١١ دامەزراوەی تایبەت بە کۆمپانی نەوتی حکوومەتی ئێران لەلایەن  وەزارەتی خەزینەداریی ئامریکاوە  گەمارۆیان خراوەتە سەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە