ئەمریکا پێشوازی لە داهێنەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە بەرامبەر یەمەن دەکات

ئەمریکا پێشوازی لە داهێنەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە بەرامبەر یەمەن دەکات

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا پێشوازی لە داهێنەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە بەرامبەر یەمەن دەکات .

کاردانەوەی ئەمریکا بە پیلانی پێشنیارکراوی عەرەبستان سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن .

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشوازی لە داهێنەرایەتی ئاشتی نوێی عەرەبستانی سەعوودی بۆ کۆتایی هێنانی بە شەڕی یەمەن دەکات .

" جالینا بۆرتێر " ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: " واشینتۆن لە پەیمانی عەرەبستان و دەوڵەتی یەمەن بۆ ئاراستە کردنی پیلانی ئاگربەست لە یەمەن پێشوازی دەکات .

بۆرتێر ڕایگەیاند : دەوڵەتی ئەمریکا داوا لە هەموو لایەنەکانی کێشە و گرفت لە یەمەن دەکات تاکوو " پابەندبوونی جیددی " بۆ ئاگربەستی بەپەلە و چوونە ناو ووتووێژێکی کاریگەرەوە لە ژێرچاودێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان یان هەبێت .

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان پێشتر لەم داهێنانەی ئاشتی نوێی ڕیاز بۆ کۆتایی پێهێنان بە شەڕی یەمەن هەواڵی دابوو .

بن فەرحان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : داهێنانی عەرەبستان بریتی لە ئاگربەست لە سەرتاسەری یەمەن بە چاودێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە .

هەروەها ووتی : هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستان لە تووندی گەمارۆوەکانی بەندەری الحدیدە کەم دەکاتەوە و دەستکەوتە ماڵیاتییەکانی ئەم بەندەرە دەچێتە هەژماری بانکی هاوبەش لە بانکی ناوەندی یەوە هەورەها ئیزنی ئەوەی دەدرێت تاکوو فڕۆکەخانەی صەنعا بە هەژمارێکی دیاریکراو لە ووڵاتانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بە شێوەی ڕاستەوخۆ فڕین یان هەبێت

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە