ئەمریکا سزای بە سەر یەک کەس و ٤٥ کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ئێراندا سەپاند

ئەمریکا سزای بە سەر یەک کەس و ٤٥ کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ئێراندا سەپاند
پەیامی کورد   ...  ئەمریکا سزای بە سەر یەک کەس و ٤٥ کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ئێراندا سەپاند

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە بیانووی پەیوەندی بە کەرتی پترۆکیمیایی و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ئێرانەوە ناوی ١ کەس و ٤٥ کۆمپانیای خستە لیستی سزاکانەوە.

ئەو کۆمپانیا سزادراوانە لە ئیمارات، پاکستان، تورکیا، دوورگەکانی مارشال، چین، هۆنگ کۆنگ و ئێران جێگیرکراون.

ئەم کۆمپانیایانە بە بیانووی پەیوەندییان بە کۆمپانیای پیشەسازی پترۆشیمیای کەنداوی فارس، کۆمپانیای پیشەسازی درووست کردنی فڕۆکەی ئێران و کۆمپانیای تریلیۆن پترۆشیمیایی لەم لیستەدا خراونەتە نێو ئەم لیستە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە