پەیامی کورد ... نەفتالی بێنت: ئۆپڕاسیۆنی هاوبەشی نێوان ئیسرائیل و تورکیا دژی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامییە
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جارۆزاڵم پۆست، نەفتالی بێنت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئیسرائیل و تورکیا بەرپەرچی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی دەدەنەوە و لەم دواییانەشدا چەند هێرشێکی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلیان پووچەڵ کردووەتەوە.
بێنت ڕایگەیاند: ئۆپڕاسیۆنی هاوبەشی نێوان مووساد و تورکیا لەدژی کۆماری ئیسلامی زۆر سەرکەوتووانە بوو و لەم ڕۆژانەدا چەندین هێرشی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلیمان پووچەڵ کردووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی سەر بە کۆماری ئیسلامیمان دەستبەسەر کردووە.
بێنت وێڕای دەستخۆشی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: ئیسرائیل و تورکیا بەرپەرچی هێرشە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی دەدەنەوە و درێژە بەم هاوپەیمانییە دەدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە