یۆنان رێوشوێن بۆ رێگرتن لە لێشاوی كۆچبەران دەگرێتەبەر

یۆنان رێوشوێن بۆ رێگرتن لە لێشاوی كۆچبەران دەگرێتەبەر

پەیامی کورد... یۆنان رێوشوێن بۆ رێگرتن لە لێشاوی كۆچبەران دەگرێتەبەر

یۆنان لەدوای بومەلەرزە وێرانكەرەكەی 6 شوباتەوە پاراستنی سنورەكانی لەگەڵ توركیا بەهێزتر دەكات.
بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، یۆنان پاراستنی سنورە وشكانی و دەریاییەكانی لەگەڵ توركیا بەهێزتر دەكات، ئەمەش لە كاتێكدایە كە چاوەڕوانی شەپۆلێكی نوێی كۆچكردنن لەدوای ئەو بومەلەرزەیەی كە باشوری رۆژئاوای توركیاو باكوری سوریای وێران كردو زیاتر لە 50 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا سەدان هەزار كەسیش ئاوارە بون.
بەپێی بەدواداچونەكانی دەزگاكە، دەسەڵاتدارانی یۆنان گەڕانی پاسەوانی سنورەكانیان چڕترو بەهێزتر كردوە بەتایبەتی لەناوچەی روباری ئێڤرۆس كە توركیا و یۆنان لەیەكتر جیادەكاتەوە، هەروەها رێوشوێنی توندیان لە رێگەی وشكانی و دەریاییەوە دوو هێندە كردوە لەترسی شەپۆلی نوێی كۆچكردن لەدوای بومەلەرزەكەوە، حكومەتی یۆنان بەردەوامە لە فراوانكردنی دیواری نێوان توركیاو یۆنان بەدرێژایی رووباری ئێڤرۆس.
دەزگای لوتكە بڵاویشیكردۆتەوە كە حكومەتی یۆنان بڕیاریداوە یەكێتی ئەوروپا بودجە بنێرێت یان نا ئەوان راناوەستن لە فراوانكردنی دیوارەكە كەدرێژییەكەی 22 كیلۆمەتر دەبێت.
بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتوەكان، 8 ملیۆن و 800 هەزار كەس لە سوریا زیانیان بەركەوتوەو بەئەگەرێكی زۆرەوە دەستدەكەن بە كۆچ كردن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە