پەیامی کورد ... یۆنان ڕێگری زیادت دەکات لە چوونی پەنابەران بۆ ئەو وڵاتە
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە، یۆنان كار بۆ فراوانكردنی پەرژینە سنوورییەكانی دەكات بە درێژایی ڕوباری ئیڤرۆس كە بە توركی بە (میریك) ناسراوە و دەكەوێتە سنووری وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا.
بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی یۆنان بڕیارە درێژی پەرژینەكە بگاتە ٢٧ كیلۆمەتر و تێچووی پڕۆژەكەش ٦٢.٩ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، كە جگە لە پەرژینەكە ژمارەیەك خاڵی چاودێریی سوپای یۆنان-یش لەخۆدەگرێت.
كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سەرۆكوەزیرانی یۆنان لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەكەیەوە پاش بەسەركردنەوەی پڕۆژەكە ڕایگەیاند، بڕیارەكەیان گرنگە تا "هاوڵاتییانی یۆنان هەست بە سەقامگیری بكەن".
لە باكوری ڕوبارە سنوورییەكەوە و لە دەروازەی كاستانیس-كابیكۆل لەئێستادا پەرژینێكی ١١ كیلۆمەتری هەیە، لەئێستاشدا ئەسینا كار لەسەر دروستكردنی سێ پەرژینی نوێ دەكات بە سێ بەش بەدرێژایی ڕێڕەوی باشوری ڕوبارەكە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە