ناوچە گەشتیارییەکانی جیهان ئامانجی داهاتووی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم جارەی داعش ە

ناوچە گەشتیارییەکانی جیهان ئامانجی داهاتووی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم جارەی داعش ە

پەیامی کورد  ...    لە دوای شکستی داعش لە سووریا و عێراق ، بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرووپە لە سەر ڕێکخستنی هێرشی تیرۆریستی لە ناوچەگەلی گەشتیاری جیهان زیاتر سەرنجی خۆیان خستووەتە سەر .

بە پێی راپۆرتێک لە The Sunday Telegraph هەندێک لە ناوچەگەلی گەشتیاری جیهان ئامانجی هێرشە نوێیەکانن وەکوو هێرش کردن بۆ سەر ووڵاتی سریلانکا لە کاتی مەراسیمی جەژنی پاک ە .

 بە ووتەی ئەم ڕۆژنامەیە ، لە دوای شکستی کۆتایی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە سووریا و عێراق ، ئەو تێرۆریستانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەچن ، لە سەر ڕێکخستنی هێرشی تیرۆریستی لە شوێنە گەشتیارییەکان زیاتر جەخت دەکەنەوە . لە هێند و مالدیڤی ، و هەروەها ناوچە گەشتیارییەکانی کێنیا و تانزانیا وەکوو ئامانجی ئەم هێرشانە ناو دەبردرێن .

  بە ووتەی سەرچاوەی ئەم ڕۆژنامەیە شکستی داعش بووەتە هۆکاری ڕوودانی کێشەگەلی تایبەت . ئەگەر پێش ئەمانە ڕابەرانی تیرۆریستان هەوڵ و کاتی زیاتر بۆ ئیدارەی دەوڵەتی و ساماندەیی ژیان لە زۆربەی شوێنەکاندا ڕێکدەخست بەڵام ئێستا دەتوانێ بە شێوەی گشتی لەم کاتە بۆ سازماندەیی تەقینەوە و هێرش بە کار بهێنن هەروەها دەڵی ئەم خەلافەتە لە ناو چووە بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا ئێمە دەتوانین لەگەڵ کێشەی نوێتر بەرەوڕوو ببینەوە ، چەکدارانی داعش لە هەموو جیهان بڵاە بوونەتەوە و بە دوای دەرفەتێکی بۆ ڕێكخستنی هێرشی تیرۆریستی بە مەبەستی ڕاگەیاندنی دووبارەی ئامادەیی خۆیانن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە