نەتەوە یەكگرتووەكان: لە عێراق 5%ی منداڵانی تەمەن 5 بۆ 14 ساڵان سەرقاڵی کارکردنن

نەتەوە یەكگرتووەكان: لە عێراق 5%ی منداڵانی تەمەن 5 بۆ 14 ساڵان سەرقاڵی کارکردنن

پەیامی کورد... نەتەوە یەكگرتووەكان: لە عێراق 5%ی منداڵانی تەمەن 5 بۆ 14 ساڵان سەرقاڵی کارکردنن


رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كار و یونیسێف داوا لە هەموو هاوبەشەكان دەكەن كە دڵنیابن لە بەرەوپێشبردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتیی و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كاری منداڵان.

رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بەوە داوە كە دادپەروەری كۆمەڵایەتیی لە جیهانی كاردا واتە پێشخستنی دامەزراندنێكی بەرهەمدار و ئازادانە هەڵبژێردراو، بەهێزكردنی ڕێوشوێنی پاراستنی كۆمەڵایەتی، گفتوگۆی كۆمەڵایەتی، بنەما و مافە بنەڕەتییەكان لە شوێنی كاردا، هەروەها بەو مانایەیە كە پێویستە مافە سەرەتاییەكانی هەموو منداڵێك لە خراپترین شێوەكانی كاری منداڵان بپارێزین.

ئەو رێكخراوە دەڵێت: "لە عێراقدا، وەك لە زۆر شوێنی جیهان، یەكێك لە هۆكارە بنەڕەتییەكانی كاری منداڵان، هەژاری و بێبەشی ئابوورییە، ئەمەش وایكردووە خێزانەكان لە خەباتدان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان، ساڵانێك لە ململانێ و ئاوارەبوون و دابەزینی ئابووریی لە عێراق بەو مانایە بووە كە زۆرێك لە منداڵان لە كاری منداڵاندا بەشدار بوون، یان مەترسییان لەسەرە."

ئەوەش خراوەتە روو: "ڕاپرسییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە لە 5%ی منداڵانی تەمەن 5 بۆ 14 ساڵان لە عێراق سەرقاڵی كارکردنن، لەگەڵ ڕێژەیەكی بەرزتر لەنێو ئەو منداڵانەی كە لە ماڵە كەمداهاتەكان و لە ناوچە گوندنشینەكاندا دەژین."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە