پەیامی کورد... نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق بەدەست قەیرانێكی ڕاستەقینەی ئاوەوە دەناڵێنێ
نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ئاشكرای كرد ،عێراق بەدەست قەیرانێكی ڕاستەقینەی ئاوەوە دەناڵێنێت و دەشڵێت، عێراق پێویستی بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێیە تاوەكو لەو قەیرانە رزگاری بێت.
جنین بلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "پێویستییەكی بەپەلە هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی ئاو لە عێراقدا، چونكە عێراق بەدەست قەیرانێكی راستەقینەوەی ئاوەوە دەناڵێنێ."
ئاماژەی به ئهوهش دا: "پێویستە هەموومان هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی چارەسەر بدۆزینەوە، چونكە عێراق ناتوانێت بە تەنیا ئەم كارە بكات."
بلاسخارت جەختیشی كردەوە: عێراق پێویستی بە پاڵپشتییە، لە لایەن ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان و وڵاتانی دراوسێ و ئەوانی دیكە تاوەكو لەو قەیرانە رزگاری بێت.
نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان روونیشی كردەوە: "لێرەین بۆ دروستكردنی هاوبەشی ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەتوانێت پێشكەشی بكات ئەوەیە كە هاوبەشێكی گرنگ بین كە داوای گفتوگۆی كاریگەر دەكات و هاوكاری تەكنیكی پێشكەش بكات سەبارەت بەو شتانەی كە لەژێر دانوستاندان."
روونیشیكردهوه: "زۆر دەزگا و بودجە و بەرنامە هەیە بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و گونجاندن لەگەڵیدا."
یەدەگی ئاوی عێراق نزیكەی20 ملیارمەتر سێجایە، لە كاتێكدا پێویستی ساڵانەی ئاو نزیكەی 45 ملیار مەتر سێجایە، بۆیە شارەزایان جەخت دەكەنەوە ئەو دۆخە عێراق بەرەو قەیرانی كارەساتبار دەبات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە