وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووهکان داوای راوەستانی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین دەکات.
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووهکان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیەوێت لەشکرکێشیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین کۆتایی پێ بێت.
جەختیشیکردووەتەوە، کە لەبەردەوامی زیاترش شەڕو رووبەڕووبوونەوەکان لەعەفرین، رێکخراوەکەیان کەمتر دەتوانێت هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنێت بەو خەڵکانەی پێویستیان بەیارەمەتیدانە.
دوجاریک دەشڵێت، لەگەڵ بەردەوامی و زیادبوونی شەڕدا، هەموو رۆژێک خەڵکێكی زیاتر دەچەوسێنەوە، گیانبازی زیاتر و مەترسی زیاتر لەرووبەرووبوونەوەی پارت و لایەنە بەهێزەکاندا دروست دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە