بەوتەی رێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا، تائێستا سوپای تورکیا رێگەنادات کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی هاووڵاتیانی عەفرین بکەن.
عەلی زەعتەری رێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسوریا ئاشکرایکرد، کە ژمارەی ئاوارەکانی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان گەیشتۆتە (١٨٠) ھەزار کەس.
ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان داواشیکرد، کە کارئاسانی بکرێت بۆ ئەوەی کۆمەک پێگەیەنرێت ئەو خەڵکە لێقەوماوەو بەھانایانەوە بچن.
زەعتەری راشیگەیاندووە، کە تائێستا سوپای تورکیا رێگەنادات کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی هاووڵاتیانی عەفرین بکەن.
ئاشکراشیکرد، کە ژمارەی ئاوارەکانی عەفرین زۆر زیاترن لەژمارەی ئاوارەکانی غۆتەی خۆرھەڵات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە