پەیامی کورد ... ڕاگەیاندنی مایک پەنس : ئۆباما بە پاکێت پارەی نەختی بۆ ئێران دەهەنارد
مایک پەنس ، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند دەوڵەتی پێشووی ئەم ووڵاتە بە ڕابەرایەتی باراک ئۆباما بۆ ئێران بە پاکێت پارەی نەختی دەهەنارد .
بە پێی ڕاپۆرتێک پەنس لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا کە سەر لە بەیانی ئەمڕؤ هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەری تایبەتی خۆی بڵاوی کردوەتەوە دەڵێ : " لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی پێشوو پاکێتی پارەی بۆ ئێران دەهەنارد ، سەرۆککۆماری ترامپ ئێمەی لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی دەرهێنا و تووندترین گەمارۆوەکانی لە دژی سەرەکیترین پاڵپشتیکەری تێرۆریسم سەپاند ."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لە هەوڵەکانی دەوڵەتی ترامپ لە دەرکردنی فەرمانی تێرۆری قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران ی ستایش کرد .
مایک پەنس ووتی : " کاتێک هێزەکانی ئەمریکا هەڕەشەیان لێکرا ، سەرۆککۆماری ترامپ فەرمانی لەناوبردنی ژەنڕاڵی پلە باڵای ئێرانی دەرکرد : .
آخرین اخبار: MIT ، اعضای PKK / KCK مسیح اوزر در ترکیه گفته ش
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە