مایک پەنس و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا

مایک پەنس و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی وکردستانی عێراق و جێگری سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن و باسی دواهەمین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بۆردوومانەکەی ئێران دەکەن.

بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و مایک پەنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و باسی دواهەمین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کردووە.

هاوکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هاتووە، “جێگری سه‌رۆكى ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان هه‌رێمى كوردستان و ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كرده‌وه‌”.

لەلایەکی دیکەشەوە بارزانی سوپاسی خۆی ئاراستەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا کردووە و زیاتر دەڵێت، “نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا هاوكاری هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كردووه‌ و جه‌ختى له‌ په‌ره‌پێدانى زیاترى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى به‌سه‌ر تیرۆردا له‌ هه‌موو عێراق”.

لەهەمان کاتدا مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت، “لەمیانی قسەکردنم لەگەڵ بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمرۆ ، ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییەی ئێرانم کرد کە هەرەشە لە نزیکترین دراوسێی دەکات و هەوڵ دەدات سەقامگیری تێکبدات”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە