ڕاگەێندراوی وەزارەتی کارەبای عێراق و بۆنیاتنانی وێستگەیەکی نوێی کارەبا لە کورکووک

ڕاگەێندراوی وەزارەتی کارەبای عێراق و بۆنیاتنانی وێستگەیەکی نوێی کارەبا لە کورکووک

پەیامی کورد  ...   وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند : ھەوڵ دەدەین لە رێگەی کۆمپانیایەکی ئێرانی-یەوە، پڕۆژی بۆنیاتنانی وێستگەیەکی نوێی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک تەواو بکەین.

لەڕاگەیندراوێکدا لوئەی خەتیب، وەزیری کارەبای عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە ھەوڵ دەدەن لە رێگەی کۆمپانیایەکی ئێرانی-یەوە، پڕۆژی بنیاتنانی وێستگەیەکی نوێی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک تەواو بکەن کە ئەمەش لە کاتێکدا کە ئەمریکا فشاری خستووەتە سەر وڵاتانی دراوسێی ئێران لەوەی پابەندبن بەو سزایانەی کە واشنتۆن بەسەر تاراندا سەپاندوویەتی.

شایەنی باسە وەزارەتی کارەبای عێراق داوای لە کۆمپانیای گشتی بۆ بەرھەمھینانی وزەی کارەبا لە ناوچەی باکوور کردووە، بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەی بیناتنانی وێستگەی نوێی کارەبای دووبز بە وزەی "٣٢٠ میگاوات" دەست بە گفتوگۆ بکات لەگەڵ کۆمپانیای سانێر-ی ئێرانی.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە پێشتر کۆمپانیای “پاوەر مشین”ی رووسی ٦٥ لەسەدای پڕۆژەی بنیاتنانی وێستگەی نوێی کارەبای دووبز-ی تەواوکردووە بەرلەوەی لە ساڵی ٢٠١١دا، لێی بکشێتەوە.

دوێنێ یەکشەممە شاندێکی باڵای حکوومەتی فیدڕاڵ بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی ڕەوشی سەقامگیری و ئاستی خزمەتگوزارییەکان، سەردانی پارێزگای کەرکووک-ی کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە